ئەمڕۆ کەرنەڤاڵی کاندیدانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، یەکەمین کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی لیستی (٢٢٢)ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
لە کەرنەڤاڵەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی وتارێک پێشکەشدەکات.
کەرنەڤاڵەکە کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی داخراوی وەرزشیی ساڵح عەلی، لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.