وەزارەتی پلاندانانی عێراق: گەشەی ئابوریی عێراق رووی لە بەرزییە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیەنێت، ساڵی 2025 ئابوریی عێراق بە رێژەی 4.3% رووی لە گەشەبووە.

عەبدولزەهرا هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرایکرد، “لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ ئابوریی عێراق بە رێژەی 4.3% گەشەیکردووە، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت و باشتربوونی چالاکییە بازرگانییەکان”.

وتیشی، “باشتربوونی دۆخی ئەمنی عێراق یەکێکی دیکە بووە لە هۆکارەکان بۆ زیادبوونی وەبەرهێنان و متمانەی وەبەرهێنەران، ئەمەش راستەوخۆ کاریگەربووە لەسەر باشتربوون و زیادبوونی گەشەی ئابوریی وڵات”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share