نرخی بەنزین بەرزبووەوە

نرخی بەنزین لە هەولێر و سلێمانی بەرزبووەوە و بازرگانان دەڵێن، بەرهەمهێنانی بەنزین کەمکراوەتەوە.

لە شەوی رابردووەوە، لە بەنزینخانەکانی شاری هەولێر و سلێمانی، نرخی لیترێک بەنزین بۆ هەر سێ جۆرەکەی، 50 دینار بەرزبووەتەوە.

بازرگانانی کڕین و فرۆشتنی بەنزین دەڵێن، لە شەش پاڵاوگەی ناوخۆی هەرێم، بەرهەمهێنانی بەنزین کەمکراوەتەوە و ئەمەش هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکەی.

نرخی ئێستای جۆرەکانی بەنزین

نۆرماڵ: 950 دینار

موحەسەن: 1150 دینار

سوپەر: 1300 دینار

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دابان شەدەڵە: ئەمریكا و ئەڵمانیا داوای ئازادكردنی بێمەرجی چالاكوانانی بادینانیان كردووە

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەمریكا و ئەڵمانیا داوای ئازادكردنی بێمەرجی چالاكوان و ڕۆژنامەنوسانی بادینانیان …
Total
0
Share