وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم روونکردنەوەیەک سەبارەت بە ئەنجامدانی دەستەبەر (کفالة)، بڵاودەکاتەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی ئاسانکاریی بۆ راییکردنی مامەڵەی وەرگیراوانی ئەمساڵی خوێندنی 2025-2026 سەبارەت بە ئەنجامدانی دەستەبەر، ئاماژە بە یاسای دادنووسی و نووسراوی وەزارەتی دادی هەرێم، وەزارەتی خوێندنی باڵا دەسەڵاتی دادنووسی داوە بە بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی لە سەرۆکایەتیی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، خوێندکارانی وەرگیراو دەتوانن بەبێ گەڕانەوە بۆ فەرمانگە دادییەکان، کاروبارەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتییە یاساییەکانی ناو زانکۆ و پەیمانگەکان، راییبکەن.