فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، تورکیا ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گهشته ئاسمانییهکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی کردەوە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 15ـی 10ـی 2025، دهسهڵاتی فڕۆکهوانیی شارستانیی تورکیا، ئاگادارینامەی (NOTAM) لە سایتی جیهانی بڵاوکردنەوەی ئاگاداری نامە ئەلەکترۆنییەکانی (NOTAM) لابرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەم روانگەیەوە، دهسهڵاتی فڕۆکهوانیی شارستانیی تورکیا، گەشتە ئاسمانییەکان و ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیی ئاساییکردەوە.
دەشڵێت، هیوادارین لە زووترین کاتدا، سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکان خشتەی گەشتەکانیان بۆ تورکیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا و جيهان، رێکبخەنەوە.