ترەمپ بۆ د. لەتیف رەشید: پابەندین بە هاوبەشی ستراتیجی لەگەڵ عێراق

سەرۆک کۆماری عێراق، بەبۆنەی 93ـهەمین ساڵیادی رۆژی نیشتمانیی عێراقەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئەمریکاوە پێگەیشت.

سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بڵاوکردووەتەوە و ئەمەی خوارەوە، دەقەکەیەتی:

بەناوی گەلی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و گەلەکەتان دەکەین، بەبۆنەی (93)ـهەمین ساڵیادی رۆژی نیشتمانیی عێراق.

ئەمساڵ دەستکەوتێکی زۆرتان هەبوو لە خۆڕاگری و بەشداریتان کرد لە گەشەسەندنی ناوچەکەدا. میوانداریی سەرکەوتووانەی لوتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغداد دەرخەری توانای عێراق بوو بۆ پەرەپێدانی دیالۆگ و هاوکاریی نێوان وڵاتانی دراوسێ، هەروەها سەردانی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمریکا و عێراق لە مانگی نیساندا، بەهێزیی هاوبەشیی ئابوریی هاوبەشمانی نیشاندا.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندبوونی خۆی بە هاوبەشیی ستراتیجی لەگەڵ عێراق دووپاتدەکاتەوە؛ ئێمە پێکەوە کارمان کردووە بۆ بەرەوپێشبردنی سەقامگیریی ناوچەکە و بەرزکردنەوەی ئاسایشی وزە و پاراستنی فشارەکان بۆ رێگریکردن لە گەڕانەوەی داعش. بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی بەردەوامبوونی هاوکارییەکانمان دەکەین.

هیوای جەژن و ساڵێکی پڕ لە ئارامی و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی بۆ ئێوە و هەموو عێراقییەکان دەخوازین.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share