بەپێی زانیارییەکان، رۆژی 3ـی 11 یەکەم گەشت لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بۆ تورکیا ئەنجامدەدرێت.
سەرچاوەیەك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایگەیاند، كەمێك پێش ئێستا هێڵی ئاسمانیی تورکی، سیستمی فرۆشتنی بلیتی گەشتی ئاسمانیی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی چالاككرد.
وتیشی، یەكەم گەشتی ئەو هێڵە بۆ سلێمانی، رۆژی 3ـی مانگی داهاتوو دەبێت.