پارێزگاری کەرکوک، رایگەیاند، كۆمپانیا بیانییەكان لە كەركوك دەستیان بە وەبەرهێنان كردووەتەوە.
رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك، رایگەیاند، ژمارەیەك لە كۆمپانیا بیانییە باوەڕپێكراوەكان دەستیانكردووەتەوە بە چالاكیی وەبەرهێنان لە کەرکوک و گرێبەستیان واژووكردووە بۆ ئیشكردن لە كێڵگەكانی نەوت و غاز، دوای ئەوەی بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە نزیكەی 10 ساڵە كارەكانیان راگرتبوو، ناوچەكەشیان بەجێهێشتبوو.
وتیشی، ئەم كۆمپانیایانە لە رابردوودا قازانجی ساڵانەیان دەگەیشتە 26 ملیار دۆلار، بۆیە دووبارە كاركردنەوەیان كەرتی وزە لە كەركوك دەبوژێنێتەوە و داهاتی پارێزگاكە بەهێزدەكات و هەلی كار بۆ هاوڵاتییان دەڕەخسێنێت و جوڵە دەخاتە بواری خزمەتگوزاری و بیناسازییەوە.