لەناو کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی کاندیدانی پارتی دیموکرات لە شاری کەرکوک شـ.ـەڕە تـ.ـەقـ.ـە روویدا و بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک گواستییەوە، “ئەم ئێوارەیە کەرنەڤاڵی بانگەشەی هەڵبژاردنی کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکوک بەڕێوەچوو، هەر لە سەرەتای کەرنەڤاڵەکەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان لایەنگرانی ئەو حزبە دروستبوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لەکاتی دروستبوونی گرژییەکە تەقە بە ئاسماندا کراوە، چەند کەسێک بەهۆی پاڵەپەستۆ و گرژییەکانەوە بە سووکی برینداربوون”.