چیرۆکی دزینی خاولی هۆتێلێک لەلایەن دیپلۆماتکارێکی عێراقییەوە

لە یەکێک لە هۆتێلەکانی وڵاتی ئوردن دیپلۆماتکارێک بە دزی تۆمەتبار دەکرێت و باڵیۆزخانەی عێراقیش لەو وڵاتە داوای لێکۆڵینەوە دەکات.

چیرۆکەکە لەوێوە دەستپێدەکات، هەفتەی رابردوو ژنە راوێژکارێکی عێراقی بە ناوی زەینەب ئەبو عەگلە عەبد لە هۆتێل ڤێرمۆن لە عەممانی پایتەختی ئوردن دەمێنێتەوە و دوای جێهێشتنی هۆتێلەکە زەنگی ئاگادارکردنەوەی هۆتێلەکە دەکەوێتەکار.

ئەم زەنگە بۆ ئاگادارکردنەوەی ستافی هۆتێلەکەیە لە ئەگەری بردنە دەرەوەی کەلوپەلەکانی هۆتێلەکە.

لەگەڵ گەیشتنی تیمی پاسەوانی هۆتێلەکە بۆ لای دیپلۆماتکارەکە و داوای لێدەکەن پشکنین بۆ جانتاکانی بکرێت، ناوبراو رەتیدەکاتەوە و کاردانەوەی توندی دەبێت.

دوای جێهێشتنی هۆتێلەکە، تیمەکان پشکنین بۆ ئەو ژوورە دەکەن کە دیپلۆماتکارەکەی لێماوەتەوە و بۆیان دەرکەوتووە ناوبراو، شەش خاولی دەموچاو، چەند خاولییەکی گەرماو، کۆنتڕۆڵ و چەند کەلوپەلێکی دیکەش دیارنەماون.

دوای ئەم رووداوە ئیدارەی هۆتێلەکە باڵیۆزخانەی عێراق لە ئوردن ئاگاداردەکەنەوە و دەڵێن ،”بۆیە رێگاماندا ژنە دیپلۆماتکارەکە بڕوات، نەمانویست دۆخی شەرمەزاریی بۆ عێراق دروستببێت”.

لەسەر ئەم رووداوە عومەر بەرزنجی باڵیۆزی عێراق لە ئوردن، نووسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوە کردووە و داوای لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی ترەمپەوە ڕونکردنەوە دەدات

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی بەڕێوەچوونی دۆسیەی دەستگیرکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دۆسیەکە…
Total
0
Share