چۆن سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵگیران؟

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مانگی هەشت، بەجیا لەگەڵ هەریەکە لە نامیق تان، جێگری سەرۆکی جەهەپە و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی، چیدەم کلچگون ئوچار، هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان، جەنگیز چاندار و بەردان ئوزتورک، پەرلەمانتارانی دەم پارتی، کۆبووەوە.

سەرۆک بافڵ لە کۆبوونەوەکاندا، پەرۆشیی یەکێتیی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دووپاتکردەوە و وتی، بە هەمان سیاسەتی سەرۆک مام جەلال، لە هەوڵداین تاوەکو ئەم هەوڵە نیشتمانییە بە هەموو لایەکمانەوە سەربخەین و رۆحیەتی پێکەوەیی و برایەتیی نێوان گەلانی ناوچەکە، ببوژێنینەوە.

میوانەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، بە گرنگییەوە ئاماژەیان بە رۆڵی سەرۆک مام جەلال لە ناوچەکە دا و هیوایان خواست، ئەم هەنگاوە ئەرێنییانە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی، ببنە هۆکاری کردنەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.

هاوکات بافڵ جەلال تاڵەبانی، ئاماژەی بە گرنگیی پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا کرد و وتی، ئێمە پابەندین بە رێبازی سەرۆک مام جەلال بۆ بەرەوپێشبردنی برایەتی و هەوڵەکانمان بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە چڕدەکەینەوە، چونکە ئەمە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی تەواوی گەلانی ناوچەکە دەکات؛ هیوایشی خواست، بەزووترین کات فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بەڕووی تورکیادا، بکرێتەوە.

جێی ئاماژە بۆکردنە، لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا، هەوڵەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەو بوارەدا و بە ئاراستەی پشتیوانیکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ لایەنە پەیوەندییدارەکان، رۆڵی هەبووە لەسەر بڕیارەکەی تورکیا بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: مەترسیی بڵاوبوونەوەی سکچوون و رشانەوە لە شارەزوور بۆ ناوچەکانی دیکە نییە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، “مەترسیی بڵاوبوونەوەی سکچوون و رشانەوە لە شارەزوور بۆ ناوچەکانی دیکە نییە”. سەرکار سورچی،…
Total
0
Share