شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتی رواندنی پایزە بەردەوامە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تیمەکانیان بەردەوامن لە هەڵمەتی رواندنی نەمام و دەوەنەکان.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، تیمەکانمان لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکان، بەردەوامن لە هەڵمەتی رواندنی نەمام و دەوەنەکان لە بلوار، باخچە و شەقامەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا لە سنووری شاری سلێمانی 52 هەزار نەمام و دەوەن روێندراون و هەڵمەتەکە بەردەوامە تاوەکو کۆتاییهاتنی بڕی ناوبراو.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share