بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، شەڕ بۆ تەواوی مافەکانی خەڵکی کوردستان دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد و لە دیدارێکدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی
مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، جەخت لە هەماهەنگی زیاتر و پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوولا کرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرا و لەو بارەیەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، “شەڕ بۆ تەواوی مافەکانی خەڵکی کوردستان دەکەین”.


