بافڵ جەلال تاڵەبانی: جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکەینەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکەینەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کرد.

لە دیدارێکدا دۆخی گشتیی وڵات و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی تاوتوێکرا و جەخت لە دیدی هاوبەش و کۆدەنگی نیشتمانی بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا کرایەوە.

هەروەها پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشێتی کرایەوە، بەجۆرێک هەمووان پارێزراوبن و وەک یەک خزمەتبکرێن.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لە عێراق کردەوە کە ببێتە هۆی پتەوکردنی یەکڕیزیی گەلانی عێراق و زیاتر خزمەتکردنی خەڵک.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی: هەرێم دەتوانێت لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکات

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە پڕۆژەیاسای بودجەدا تێچووی نەوتی هەرێم خراوەتە ناو هەمواری یاساکەوە بۆ…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ژینگەی عێراق: ئەو جۆرە پلاستیکە قەدەغە دەکەین کە یەکجار بەکاردەهێندرێت

وەزارەتی ژینگەی عێراق، رایگەیاند، ئەو جۆرە پلاستیکە قەدەغە دەکەین کە یەکجار بەکاردەهێندرێت. وەزارەتی ژینگەی عێراق، رایگەیاند، پێویستە خۆراک،…
Total
0
Share