بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر بەڵێنێکمان بە خەڵکە خۆشەویستەکەی خۆمان دابێت جێبەجێیدەکەین

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند، هەر بەڵێنێکمان بە خەڵکە خۆشەویستەکەی خۆمان دابێت جێبەجێیدەکەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ رەفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەنگاوەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی و سەرخستنی لیستی ٢٢٢ تاوتوێکرا و سوپاس و پێزانینی بێپایان ئاڕاستەی کۆمەڵانی خەڵک و چین و توێژەکان کرا لە بەرامبەر بەشداریی کارایان لە کەرنەڤاڵەکاندا.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا دەستخۆشی و پێزانین ئاڕاستەی سەرجەم هەڤاڵانی یەکێتی لە بازنە و ئۆرگانەکان کرا کە خەمخۆرانە و وەفادارانە بۆ رێبازی سەرۆک مام جەلال و خزمەتکردنی زیاتری خەڵک لە ئەرکدان، هەروەها تەواوی هەڤاڵانیش راسپێردران بەرنامە و کارەکانیان زیاتر بخەنە خزمەتی گشتی.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، رایگەیاند، “هەر بەڵێنێکمان بە خەڵکە خۆشەویستەکەی خۆمان دابێت جێبەجێیدەکەین، چونکە یەکێتی هێزی جێبەجێکردنی بەڵێنەکان و بەدیهێنانی خواستی هاوڵاتییانە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share