سەرچاوەیەکی باڵا رایدەگەیەنێت، پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ وەزیرە کوردەکان کۆبووەتەوە پێشبیندەکرێت کۆتایی ئەم هەفتەیە بڕیار لەبارەی خەرجکردنی مووچەوە بدرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوە باڵایە، “پاش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی دۆسیەی نەوتەوە بە جیا لەگەڵ شوان خالید، فوئاد حوسێن و بەنگین رێکانیدا کۆبووەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە. “سودانی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە کە گرفت لە میکانیزمی داهاتی نانەوتیی هەرێمدا هەیە، بەڵام ئەمە نابێتە رێگر و بەربەست لەبەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا”.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، “سودانی جەختی کردووەتەوە بە زووترین کات بڕیار لەسەر ناردنی مووچە دەدرێت، پێشبینیدەکرێت لە کۆتایی هەفتە بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی هەشت بدرێت”.