قوباد تاڵەبانی: بەغداد بە یەکێتی بسپێرن

قوباد تاڵەبانی، رایگەیاند، بەغداد بە یەکێتی بسپێرن.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، رایگەیاند، هەڵبژاردنی ئەمجارە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و عێراق چارەنووسسازە.

دەشڵێت، گرنگترین پرسیاری هەر دەنگدەرێک دەبێت ئەوەبێت کام لایەن ئەوەندەی یەکێتی لە بەغداد بەهێز و کاریگەرە کە بتوانێت شەڕی دابینکردنی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان بکات؟

قوباد تاڵەبانی ئەوەش دەڵێت، بە درێژایی ساڵانی رابردوو کام لایەن جگە لە یەکێتی توانیویەتی بە تایبەت لە کاتی کێشە و قەیرانەکاندا، گرێکوێرەکان بکاتەوە و چارەسەری کێشەکانی بکات؟ هەربۆیە داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵ، بەغداد بە یەکێتی بسپێرن.

ئاماژە بەوەش دەکات، لە یەکەم هەنگاوی دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەولێر لەگەڵ بەرپرسان و کادرانی یەکێتی لە بازنەی یەکی شۆڕش و بازنەی دووی برایەتی کۆبوومەوە. داوام لێکردن هەموو توانای خۆیان بخەنەگەڕ و بۆ دانیشتووانی هەولێری پایتەختی روونبکەنەوە کە بۆچی دەبێت لەم هەڵبژاردنەدا دەنگ بە لیستی ٢٢٢ی یەکێتی بدەن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share