وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر مووچە روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند، تەیف سامی، هیچ لێدوانێکی لەبارەی کەمکردنەوە یان راگرتنی مووچەی کارمەندانی سوپا و پۆلیس نەداوە.

وەزارەتی دارایی عێراق، لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، تەیف سامی، وەزیری دارایی هیچ لێدوانێکی لەبارەی کەمکردنەوە یان راگرتنی مووچەی کارمەندانی سوپا و پۆلیس نەداوە و ئەو هەواڵە دوورە لە راستییەوە.

وەزارەتی دارایی عێراق لە روونکردنەوەکەدا دەڵێت، مووچە بەپێی یاسا و خشتەی کاتی پەسەندکراو دابەشدەکرێت.

دەشڵێت، “بڵاوکردنەوەی ئەو جۆرە هەواڵانە بۆ چەواشەکردنی هاوڵاتییان و رای گشتییە، داوا لە هاوڵاتییان و سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین تەنها پشت بەو لێدوانە رەسمییانە ببەستن کە لەلایەن وەزارەتەوە بڵاودەکرێنەوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”گرێبەستەكانی هەرێم پووچەڵن”‏
سۆمۆ هەنگاوەكانی مامەڵەكردن لەگەڵ دۆسیەی نەوتی هەرێمدا دەخاتەڕوو

کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق، جەختدەكاتەوە هۆشداری داوە بە کۆمپانیا نەوتییەکان بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی ناوەندی…
Total
0
Share