تورکیا راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی تاوەکو 6ـی 1ـی 2026 درێژکردەوە.
رۆژی 6ـی 7ـی ئەمساڵ، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی تورکیا، قەدەغەی بەکارهێنانی ئاسمانی وڵاتەکەی بۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی، تا 6ـی 10 (کە دەکاتە ئەمڕۆ)، درێژکردەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە رۆژی 3ـی 4ـی 2023ـوە، کۆمپانیای تورکیش ئێیرلاینز، گەشتەکانی بەڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی راگرتووە.