دەزگای ئاسایشی هەرێم: بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم، رایگەیاند، لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، رایگەیاند، لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاریی پێشوەخت و چاودێریی ورد و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە رۆژی 4ی تشرینی یەکەمی 2025، لە سنووری ئیدارەی راپەڕین توانییان بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبەسەر بڕی پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ (ئەمفیتامین)بگرن، کە ماددەکان بەمەبەستی ساغکردنەوە هێنرابوونە هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، ئێستا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر بەماددەی 25  لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share