وەبەرهێنێک 60 موڵکی چاڤیلاندی کڕی

لە زیادکردنێکی ئاشکرادا 60 موڵکی چاڤیلاند لە سلێمانی بە وەبەرهێنەرێک فرۆشرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی زیادکردنی ئاشکرا بۆ فرۆشتنی 60 موڵکی چاڤیلاند ئەنجامدرا.

مەبەست لە زیادکردنەکە گەڕاندنەوەی ئەو قەرزانەی حکومەت بوو کە لای کۆمپانیاکە کەڵەکەببوون.

کۆمپانیای چاڤیلاند بڕی 91 ملیار و 760 ملیۆن دیناری حکومەت قەرزارە، بە فرۆشتنی ئەو موڵکانەی قەرزەکانی پاکتاو دەبن.

هەرچەندە زیادکردنەکە بە شێوەیەکی ئاشکرا ئەنجامدرا و دەرگای پێشکەشکردن بۆ هەموو کەسێک کرابووەوە، بەڵام سەرجەمیان لەلایەن وەبەرهێنێکەوە کڕدران.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: لە مانگێکدا نزیکەی دوو هەزار نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون

تەندروستیی سلێمانی، رایگەیاند، مانگی رابردوو 1,733 نەخۆش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر بینراون. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی، بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share