کەناڵی شەرق بڵاویکردەوە، بەرپرسانی باڵای عێراق و ئەمریکا دەیانەوێت رێککەوتنی نەوتیی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوامی هەبێت و هەردوولا پێوەی پابەندبن.
کەناڵی شەرقی عێراقی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، “بەرپرسانی باڵای ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کار بۆ ئەوە دەکەن کە رێککەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەردەوامبێت، چونکە پێیانوایە رێککەوتنەکە سوودێکی دوولایەنەی بۆ هەردوولا تێدایە، هەم هەرێم و بەغداد قازانج دەکەن، هەم کۆمپانیا ئەمریکییەکانی بواری نەوت لە عێراق قازانجیان دەستدەکەوێت”.
باسی لەوەشکردووە، کە بەرپرسانی باڵای ئەمریکا لە ماوەکانی پێشوودا لەڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتنە هەوڵیانداوە رێگە بۆ رێککەوتنی نەوتیی نێوان هەرێم و بەغداد خۆشبکەن.