قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، سلێمانی بووەتە ناوەندێک بۆ گەشەسەندنی تەکنەلۆجیا بە هەموو عێراق هێندەی سلێمانی شارەزای تەکنەلۆجیای تێدانییە.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆڕبەندی ئای تۆک وتارێکی پێشکەشکرد کە ئەمەی خوارەوە بەشێکی بوون:
-کورد ئەمڕۆ نابەسترێتەوە بە کێشەوە، دەبەسترێتەوە بە چارەسەرەوە.
-سەربەرزم کە گەنجی بە توانا لە کوردستان دەبینم
-ئەمڕۆ گەنج لە سیاسەت، دونیای کار، لە هێزی پێشمەرگە، لە بواری هونەردا و لە هەموو بوارەکاندا خۆی گرتووە، بەڵام ئەمە بەس نییە.
-هیچ ساڵێک هێندەی ئەمساڵ ئیڤێنتی جیاواز لە سلێمانی نەکراوە
– لە ساڵی 2014 ەوە دەستمان بە پرۆسەی بە دیجیتاڵیکردنی سیستمی حکومڕانی کرد.
-سلێمانی بووەتە ناوەندێک بۆ گەشەسەندنی تەکنەلۆجیا، باوەڕناکەم بە هەموو عێراق هێندەی سلێمانی شارەزای تەکنەلۆجیای تێدابێت.
-ئەگەر خۆمان نەگونجێنین لەگەڵ ئەم سەردەمەی تێیدا دەژین، تیادەچین.
-کەرتی کشتوکاڵ لە هەرێم زۆر گەشەی کردووە
-تەکنەلۆجیا وایکردووە کوردستان لە دەرەوە بناسرێت
-هونەر توانیویەتی چیرۆکی ئازاری میلەتەکەمان بگەیەنێت.