لە سنووری عەربەت بە رێگایەکی “سەیر”ئاگر لە پووش و پاوان بەردرا

لە سنووری دۆڵی دووکانیان لە ناحیەی عەربەت ئاگرێک کەوتەوە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیش دەڵێت، بە “زەڕەبین” ئاگرەکە کراوەتەوە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیدا هاتووە، “دوای ئاگادارکردنەوەمان لە بوونی کەوتنەوەی ئاگر لە سنووری دۆڵی دووکانیان دەستبەجێ مەفرەزەیەک لە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە و بە هاوکاریی بنکەی بەرگریی شارستانیی سیتەک توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکەن”.

ئاشکراشیکرد، هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بەهۆی دانانی زەڕەبین بووە و بەدواداچوون بەردەوامەو بڕیاری دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباری رووداوەکە دەرچووە.

باسیلەوەشکرد،بەهۆی ئاگرەکەوە 20 دۆنم پووش و پاوان و نزیکەی هەزار داری سروشتی سوتاون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری خۆراكی سلێمانی: جەنگ هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەشەخۆراکی مانگانە نابێت

به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری خۆراكی سلێمانی، رایگەیاند، جەنگ هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەشەخۆراکی مانگانە نابێت. كامه‌ران فه‌تاح، به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری خۆراكی سلێمانی، رایگەیاند، “له‌دابه‌شكردنی…
زیاتر ببینە

تەندروستیی کۆیە: تووشبوویەکی تای خوێنبەربوون گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە ئاشکرایکرد، هاوڵاتییەک کە یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوونە لە سنوورەکەیان، ئەمڕۆ گیانیلەدەستداوە. شیروان جەلال وتەبێژی…
Total
0
Share