د. نەرمین مەعروف:  هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نافەوتێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، هیچ مووچەیەکی ئەمساڵ نافەوتێت.

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم  و حکومەتی فیدراڵی پێویستە حکومەتی عێراق مووچەی مانگەکانی هەشت، نۆ  و دواتریش تاوەکو کۆتایی ساڵ بەبێ هیچ کەم و کوڕییەک، بۆ هەرێم بنێرێت.

وتیشی، تاوەکو پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2026 لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەنددەکرێت کە بێگومان دەکەوێتە خولی داهاتووی ئەنجومەنەکە پێویستە حکومەتی عێراق پابەندبێت و شایستەداراییەکانی هەرێم بنێرێت کە پێدەچێت مووچەی چەند مانگێکی ساڵی 2026 بەهەمان میکانیزمی رێککەوتنەکەی ئێستا خەرجبکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی چەمچەماڵ چەند پلانێك بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمئاوی قەزاكە ئاشكرادەكات

قائیمقامی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، چەند پلانێك دەنێن بۆ كەمكردنەوەی كەمئاوی لەقەزاكەیان، ئەوانیش بەلێدانی 10 بیری ئیرتیوازی و هەروەها نۆژەنكردنەوەی…
Total
0
Share