15 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند حەمەجەزا تێدەپەڕێت

ئەمڕۆ 15 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی گۆرانیبێژ حەمەجەزا تێدەپەڕێت.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، حەمەجەزا لە ساڵی1949 دا لەدایکبووە، لە تەمەنی 19 ساڵییدا ژیانی ھاوسەرگیری پێکهێناوە و خاوەنی شەش منداڵ دوو کوڕ و چوار کچ بووە.

چەندساڵێکی تەمەنی لە پێشمەرگایەتیدا بەسەربردووە، پاشان لەگەڵ خێزانەکەیدا روویان کردووەتە ئەوروپا لە وڵاتی دانیمارک نیشتەجێبووە.

پاش راپەڕینی بەھاری باشووری کوردستان رووی کردووەتەوە کوردستان و لە سلێمانی نیشتەجێبووە.

حەمەجەزا خاوەنی چەندین سروودی نیشتمانی و ئاوازی کوردییە، لە 1ی تشرینی یەکەمی 2010 بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share