بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ناردنی گەنم بۆ ئاشەکان کەمیکردووە و داواشدەکات هاوڵاتییان ئەو بڕی ئاردەی لە بەشە خۆراکی مانگانە بۆیان تەرخانکراوە وەریبگرن.
نەسرین ئەحمەد بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی رایگەیاند، “لەدوای ئەوەی فۆڕمی خۆراک بووە ئەلیکترۆنی ناردنی گەنم بۆ ئاشەکان کەمبووەتەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی هاوڵاتییان ناچن بەشە ئاردەکانیان وەربگرن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بڕوات ناتوانین تا ساڵێکی دیکە سایلۆکانمان بەتاڵ بکەین و گەنمی نوێ وەربگرین لە جوتیاران”.