بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە سەرەتای مانگی داهاتوو قۆناغی دووەمی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک دەکەوێتەکار.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، سەرەتای مانگی داهاتووە قۆناغی دووەمی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک کارا دەبێت و چەند بابەتێکی گرنگ لەخۆدەگرێت، لەوانە:
– زیادکردن و کەمکردنی ئەندامان بەهۆی لەدایکبوون و مردنەوە.
– گواستنەوەی پسوڵە لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە، یان لە بریکارێکەوە بۆ بریکارێکی دیکە.
– گۆڕانکاریی خێزانی، وەک هاوسەرگیری و جیابوونەوەی خێزان.
– ئەو کەسانەی لە قۆناغی یەکەمدا بەهەر هۆکارێکی وەک لە دەرەوەی وڵات بوون یان نەبوونی کارتی نیشتمانی نەیانتوانیوە فۆڕمەکە پڕبکەنەوە، دەتوانن لەم قۆناغەدا ئەنجامیبدەن.
وتیشی، “هەر خێزانێک بەهۆی پڕنەکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیەوە لە بەشەخۆراک بێبەش بووە، قەرەبوو ناکرێتەوە”.