وەزارەتی نەوتی عێراق: مانگی رابردوو نزیکەی 105 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەکراوە

وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری کۆتایی هەناردەکردنی نەوت و داهاتی بەدەستهاتووی بۆ مانگی هەشت، بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی نەوت، کۆی گشتیی نەوتی خاوی هەناردەکراو بریتیبووە لە 104 ملیۆن و 806 هەزار و 884 بەرمیل، کە داهاتەکەی زیاتر لە حەوت ملیار و 160 ملیۆن و 253 هەزار دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، بڕی 103 ملیۆن و 895 هەزار و 706 بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بە رەزامەندیی سودانی؛ پەلەدەکرێت لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سودانی رەزامەندیی دەربڕیوە لە پەلەکردن لە هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان. سروە محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی…
Total
0
Share