قائیمقامیەتی دەربەندیخان: خواردنەوەی ماددە کهولییەکان لەبەردەم تاڤگەکان قەدەغەیە

قائیمقامیەتی دەربەندیخان، رایگەیاند، خواردنەوەی ماددە کهولییەکان لەبەردەم تاڤگەکان قەدەغەیە.

قائیمقامیەتی دەربەندیخان، رایگەیاند، لەدوای داواکاریی ژینگە پارێزان و هاوڵاتییان، بەبڕیاری لیژنەی ئەمنی و بە ئاگاداریی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری دەربەندیخان بڕیادرا بەقەدەغە کردنی خواردنەوەی ماددە کهولییەکان لەبەردەم تاڤگەکان.

لەوبارەیەوە سڵێمان محەمەد، قائیمقامی قەزای دەربەندیخان، رایگەیاند، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و بەوپێیەی ئەو جێگەیە موڵکی گشتییە و لەپێناو بەسەربردنی کاتێکی خۆش لەلایەن هاوڵاتییان و خێزانەکانەوە ئەو بڕیارە دراوە و هاوکات لەسەر ئەرکی قائیمقامیەت هێمای قەدەغەکردنی ماددە کهولییەکان و حاویەی تایبەت بە فڕێدانی خۆڵ و خاشاک لەو جێگەیە دادەنرێت .

وتیشی، “بەهیواین هەموولایەک پابەندبن بە پاراستنی ژینگە و برەودانی گەشتوگوزار لە قەزای دەربەندیخان، بە پێچەوانەشەوە هەرکەس سەرپێچیی ئەو بڕیارە بکات رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share