وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکانى هەرێمى کوردستان (حکومى – تایبەت) بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، “هیچ زانکۆیەکی دیکە بڕواپێکراو نییە”.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێمی کوردستان لیستی ناوی زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکانى هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە کە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2025-2026) خوێندکارانی هەرێمی کوردستان دەتوانن تیایدا درێژە بە خوێندن بدەن.
بەپێی بڵاوکراوەکە، ئەمساڵ لە هەرێمى کوردستان 16 زانکۆى حکومى خوێندکاران لە کۆلێژ و بەشە جیاوازەکان وەردەگرن، ئەمە جگە لە ئەنجومەن و دەستەیەک کە تایبەتن بۆ بوارى پزیشکى و توێژینەوەى زانستى.
سەبارەت بە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان، بەپێى یاساى ژمارە (2)ـى ساڵى (2013)ـى یاساى زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان، لەئێستادا وەزارەت تەنها مۆڵەتی بە 17 زانکۆ و کۆلێژی زانکۆیی تایبەت داوە بۆ ئەوەی ساڵی نوێى خوێندن خوێندکار وەربگرێت. وەزارەتەکە دەڵێت، لە دەرەوەی ئەم لیستە، هیچ زانکۆیەکی دیکە باوەڕپێکراو نییە. هەروەها 32 پەیمانگەى تایبەتیش مۆڵەتى کارکردنیان هەیە.
زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان:
– زانکۆى سەڵاحەدین
– زانکۆى سلێمانى
– زانکۆى دهۆک
– زانکۆى هەولێرى پزیشکى
– زانکۆى پۆلیتەکنیکیى سلێمانى
– زانکۆى پۆلیتەکنیکیى دهۆک
– زانکۆى پۆلیتەکنیکیى هەولێر
– زانکۆى کۆیە
– زانکۆى سۆران
– زانکۆى هەڵەبجە
– زانکۆى زاخۆ
– زانکۆى گەرمیان
– زانکۆى راپەڕین
– زانکۆى چەرموو
– زانکۆى ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان
– زانکۆى پۆلیتەکنیکیی گەرمیان
– دەستەى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیژى و توێژینەوەى زانستى
– سەرۆکى ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان
زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمى کوردستان:
پارێزگاى هەولێر:
– زانکۆی جیهان – هەولێر
– زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک
– زانکۆی لوبنانی – فەرەنسی
– زانکۆی نۆڵیج
– زانکۆی کاسۆلیک
– زانکۆی هەولێری نێودەوڵەتی
– زانکۆی بەیان
– کۆلێژی قەڵای زانکۆیی بۆ دیراساتی ئایینی
پارێزگاى سلێمانى:
– زانکۆی ئەمریکی لە عێراق – سلێمانی
– زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆژیا
– زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی
– زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
– زانکۆی جیهان – سلێمانی
– زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک – لقی سلێمانی
– کۆلێژی کۆیەی زانکۆیی بۆ دیراساتی ئایینی
پارێزگای دهۆک:
– زانکۆی نەورۆز
– زانکۆی جیهان – دهۆک