ماوەى قەدەغەى راوە ماسى بەهۆى وەرزى گەرادانانەوە دیاریکرا و پۆلیسى دارستان داواى پابەندبوونى هاوڵاتییان و راوچییەکان دەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسیدا بڵاویکردەوە، ماوەى قەدەغەى راوە ماسى لە سبەینێ 20ى ئازارەوە دەستپێدەکات و تا 30ى حوزەیرانى ئەمساڵ بەردەوام بێت، لەو ماوەیەدا راوکردنى ماسى بە هەموو جۆرەکانیەوە قەدەغەیە، چونکە وەرزى گەرادانان و زۆربوونى ماسییە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە داواشى لە هاوڵاتیان و راوچییەکان کرد پابەندیى رێنماییەکانیان بن و روونیکردەوە، هێز و مەفرەزەکانیان لەسەر دەریا، دەریاچە و رووبارەکان دەبن و داوا لە سەرجەم راوچییەکان دەکەن، کەلوپەلەکانیان لە دەریا و دەریاچەکان دووربگرن، بۆ ئەوەى تووشى سزاى یاسایى نەبنەوە.