نوێنەری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی نەوت لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق بۆ قۆناغێکی راگوزەرە و لە رابردوودا مافی کۆمپانیا نەوتییەکان وەک خۆی نەدەدرا.
بەڕۆژ عیزەدین، نوێنەری وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم تەنها بریتی نەبوو لە کردنەوە و شکاندنی قوفڵەکان، بەڵکو بابەتێکی ئاڵۆزبوو”.
وتیشی، “لەپێشتردا زۆرێک لە لایەن و کۆمپانیاکان بەهۆی یاسای بودجەی عێراقەوە زیانیان بەرکەوت و وەک خۆی مافەکانیان نەدرا”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم رێککەوتنەی ئێستا قۆناغێکی راگوزەر و کاتییە، درێژەکێشانی گفتوگۆکانیش لەبەر ئەوەبووە کە ماف و دەستەبەری لایەن و کۆمپانیاکان پارێزراوبێت، تاوەکو هەمووان بگەن بە مافی خۆیان”.