بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی لەبارەی تەوەری وتاری ئەمڕۆی هەینی 29 ی کانوونی دووەم، ڕونکردنەوە دەدات و دەڵێت، “ئەو تەوەرەی لە وەزارەت دانراوە پێوەی پابەند دەبین”.
بەڕێوبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “بەڕێوەبەرایەتیەکەمان پابەندی ناونیشانەکانی لێژنەی باڵای بۆردی وتاری ئایینیە و سەرجەم وتار خوێنانیشمان ئاگادار کردۆتەوە کە یەکێک لەتەوەرەکانی وتاری ئەم ھەینییە ھەڵبژێرن کە لەلایەن لێژنەی باڵای بۆردەوە دەست نیشان کراوە”.
ئەوقافی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ” لەسەر ناونیشانەکانی وتاری ھەینی لەچەند سایت و پەیجێک لێدوانی دوور لەڕاستی بێ بنەما بەناوی بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای سلێمانی بڵاوکراوەتەوە”
ڕونکردنەوەکەی ئەوقافی سلێمانی لە دوای ئەوە دێت کە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێم تەوەری وتاری ئەمڕۆ هەینی بڵاوکردەوە و یەکێک لە تەوەرە دیاریکراوەکان قسەکردنە دژی ئەو فیلمەی لە چەند میدیایەکی ئێرانەوە سەبارەت بە شەوی هێرشی داعش بۆ سەر هەولێر بڵاوکرایەوە.
ئەمە تەوەری دەستنیشانکراوە بۆ وتاری ئەمڕۆ هەینی