وەزیری نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، رێککەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆنترۆڵکردنی داهاتە نەوتییەکانە لە داهاتوودا ئاستی هەناردەکردنی نەوت بەرزدەبێتەوە.
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “رێککەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەشێوەیەکی رێکوپێک بەڕێوەدەچێت و ئامانجی رێککەوتنەکە کۆنترۆڵکردنی داهاتە نەوتییەکانی عێراقە”.
وتیشی، “لە رۆژانی داهاتوودا ئاستی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە.”