وەزارەتی نەوتی عێراق: هەناردەی نەوت پاڵپشتی لە ئابوریی نیشتمانی دەکات

وەزارەتی نەوتی عێراق، رایگەیاند، هەناردەی نەوت پاڵپشتی لە ئابوریی نیشتمانی دەکات.

وەزارەتی نەوتی عێراق، رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستیپێکردەوە بەبێ ئەوەی هیچ کێشەیەکی تەکنیکی رووبدات.

وتیشی، ئەو هەنگاوە رەنگدانەوەی سەرکەوتنی هەوڵە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمە لە بەدیهێنانی ئەم دەستکەوتە گرنگەدا.

باسی لەوەشکرد، “هەناردەکردنی نەوت دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بەڕێوەبردنی سامانە نیشتمانییەکان و پاڵپشتیی ئابوریی نیشتمانی دەکات”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی پلانی خۆی بۆ کەمکردنەوەی تووشبووانی هەوکردنی پەردەی مێشک لە سلێمانی و هەڵەبجە راگەیاند

ئەمڕۆ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێراق پلانی خۆیان بۆ کەمکردنەوەی حاڵەتەکانی تووشبووانی منداڵان بە…
Total
0
Share