راوێژکارێکی سودانی، رایگەیاند، رێککەوتنەکە کێشەی مووچە بەیەکجاری چارەسەردەکات.
حوسێن عەللاوی، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند،هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق لە گەیشتن بە رێککەوتن سەرکەوتووبوون.
دەشڵێت، “رێککەوتنە سێ قۆڵییەکە بەستەڵەکی تەواوی کێشە داراییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەتوێنێتەوە و پرسی مووچەش بەیەکجاری چارەسەردەکات”.
باسی لەوەشکرد، ئێستا هەردوو حکومەت هەوڵەکانیان بۆ کارکردنی رژد لەسەر تێپەڕاندنی یاسای نەوت و غاز، چڕکردووەتەوە.