رووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێکەوتەوە

بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە لەسەر رێگەی کەلار – رزگاری، دوو کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە نزیک بەرزەپردی نێوان کەلار – رزگاری، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا سەنتافی و ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە، بە ئاراستەی قەزای کەلار هاتوون و پێکیانداداوە؛ بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان لێخوڕ و سەرنشینێکی ماتۆڕسکیلەکە بوون و گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، پاش وەرگرتنی چارەسەری پێویست، یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share