وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: بۆ هەناردەی نەوت چاوەڕێی واژووی وەزارەتی نەوتین

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە، بۆ دەستکردن بە هەناردەکردنی نەوت لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆوە، چاوەڕێی واژووی رێککەوتنەکەن لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە چوارچێوەی راسپاردە و بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران، تەواوی پابەندییەکانی خۆمان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ جێبەجێکردووە. واژوومان بە سەرجەم کۆمپانیاکانی ناوخۆ و بیانی کردووە، جگە لە یەک کۆمپانیای بیانی تاكو ئێستا ئەو رێکەوتنەی واژوو نەکردووە کە کاریگەری لەسەر رێکەوتنە سێ قۆڵییەکەی نێوان وەزارەتمان و کۆمپانیاکان و وەزارەتی نەوتی فیدراڵ نییە”.

ئاشکراشیکرد، “وەڵامی رەزامەندییەکانی وەزارەتمان و کۆمپانیاکان لە (23)ی ئەم مانگە بە نووسراوی رەسمی ناردووەتە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، بۆیە چاوەڕوانین ئەوان بۆ واژووکردنی رێکەوتنەکە وەڵاممان بدەنەوە، تاوەکو بە زووترین کات کۆمپانیای سۆمۆ دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بکات و بڕگەکانی رێکەوتنەکە جێبەجێبکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share