کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ و سبەی پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەی گەرمی کەمێک بەرزدەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەى پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ 1-2 پلەی سیلیزی بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو:

هەولێر: 35 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 32 پلەی سیلیزی

دهۆک: 31 پلەی سیلیزی

ئامێدی: 29 پلەی سیلیزی

ئاکرێ: 34 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 35 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 33 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 32 پلەی سیلیزی

سۆران: 32 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share