سۆمۆ: لە واژووکردنی رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت نزیکین

کۆمپانیای سۆمۆ ئاشکرایکرد، رێککەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی و نزیکە لە واژووکردن.

کۆمپانیای سۆمۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “واژووکردنی رێککەوتنی کۆتایی نەوت نزیکە و پرۆسەکە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، کۆمپانیا نەوتییەکان دڵنیاکراونەتەوە کە شایستە داراییەکانیان وەک خۆی وەردەگرن”.

وتیشی، “حکومەتی عێراق بەم نزیکانە کاتی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت رادەگەیەنێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share