جومانە غەلای: کارتی بایۆمەتریی دەنگدان دابەشدەکرێت

وتەبێژی کۆمسیۆن رایگەیاند، لە سبەینێوە پرۆسەی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان دەستپێدەکات.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە سبەینێ چوارشەممەوە پرۆسەی دابەشکردنی کارتی بایۆمەتریی دەنگدان بەسەر دەنگدەراندا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەزار و 79 بنکە دەستپێدەکات”.

وتیشی، هەماهەنگیمان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە کردووە ئەو خوێندنگانەمان رادەستبکەن کە وەکو وێستگەی دەنگدان دەستنیشانکراون، بۆ ئەوەی لە 5 تاوەکو 13ی تشرینی دووەم ئامادەکارییەکان تەواوبکرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share