سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، داهاتی نانەوتیی عێراق گەیشتووەتە 14%ی کۆی داهات وڵات.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانی راگەیاندنی بابل وەک پایتەختی پیشەسازیی عێراق ئاشکرایکرد، “دیدگای 2050مان راگەیاندووە و لە پلانماندایە چیتر وەک تاکە سەرچاوەی دارایی پشت بە نەوت نەبەستین”.
وتیشی، “یەکێک لەو کەرتانەی لەمەودوا دەبێتە یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکان و پشتی پێدەبەسترێت کەرتی پیشەسازییە، ئامانجمانە زیاتر پشت بەو کەرتە ببەستین”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا داهاتی نانەوتی 14%ی کۆی داهاتی عێراق پێکدەهێنێت و پلان هەیە رێژەکە بگەیەندرێتە 20%ی کۆی داهاتی عێراق.