کەشناسیی هەرێم: خێرایی با زیاددەکات

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ خێرایی با زیاددەکات و پلەی گەرمی بە 2 بۆ 4 پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵەهەوری جیاجیا و زیادبوونی کەمێک خێرایی با ئەگەری تۆز وخۆڵێکی سووکیش هەیە، پلەی گەرمی بەڕێژەى (2- 4 ) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزمدەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەى سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرایى با / لەسەرخۆ- مامناوەند دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 31 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی

دهۆک : 29 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 26 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 29 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 32 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 30 پلەی سیلیزی

سۆران : 30 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرمانبەری ڤاكسیننەكراو مانگانە چوار پشكنین نەكات مووچەكەی ڕادەگیرێت

بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەر فەرمانبەرێك ڤاكسین وەرنەگرێت، دەبێت هەفتانە پشكنینی كۆرۆنا بكات، بەپێچەوانەوە مووچەكەی ڕادەگیرێت. دكتۆر…
Total
0
Share