پێشەوا هەورامانی: ئەمڕۆ رێککەوتنەکە واژوودەکرێت

وتەبێژی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە رێککەوتنی سێ قۆڵیی نێوان حکومەتی هەرێم، عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکان واژوودەکرێت.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، حکومەتی هەرێم، حکومەتی عێراق و کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت گەیشتوونەتە رێککەوتن.

باسی لەوەشکرد، ئەگەر هیچ شتێک نەیەتە ئاراوە، ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەمڕۆ دووشەممە رێککەوتنەکە واژوودەکرێت.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەڵێت، “بە واژووکردنی ئەو رێککەوتنە هیچ بەربەستێک لە بەردەم ناردنی مووچە نامێنێت”.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی: هاوڵاتییانی چەمچەماڵ هەر رۆژێک سەردانمان بکەن هەمان رۆژ پاسپۆرت وەردەگرن

بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تایبەتمەندییەک دراوە بە هاوڵاتییانی سنووری چەمچەماڵ کە هەر رۆژێک سەردانیان بکەن، هەمان رۆژ پاسپۆرت…
Total
0
Share