وەزارەتی ئەوقاف: بەدواداچوون بۆ ئەو هۆتێلانە دەکەین کە بۆ حاجییانی هەرێم دیاریدەکرێن

مەراسیمی حەج فۆتۆ: ڕۆیتەرز

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی/بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی کوردستان، رایگەیاند، بەدواداچوون بۆ ئەو هۆتێلانە دەکەین کە بۆ حاجییانی هەرێم دیاریدەکرێن.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی/بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی کوردستان، رایگەیاند، بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی داهاتوو 2026 دەست بە ئامادەکارییەکان دەکەین بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە حاجییانی کوردستان لەسەر راسپاردەی وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم هەریەک لە کاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان و هاوکات بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتییەکە لە دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراقی دەستنیشانکراون تاوەکو شانبەشانی دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق بەدواداچوون و سەردانی ئەو هۆتێلانە بکەن کە بۆ ساڵی داهاتوو لە شاری مەدینە بۆ حاجییانی عێراق و کوردستان دەستنیشان دەکرێن لەگەڵ چاودێریکردنی ئەو خواردنەی کە بۆ حاجییان ئامادەدەکرێت.

وەزارەتەکە دەڵێت، سبەینێ بەرەو شاری مەدینە بەڕێدەکەوین بۆ دەستپێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ پرۆسەی حەجی ساڵی داهاتوو.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی راپەڕین: بازرگانێکی مەترسیداری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین رایدەگەیەنێت، لەنباو شاری رانیە بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین ئاشکرایدەکات، بە بڕیاری دادوەری…
زیاتر ببینە

تەندروستیی کۆیە: تەندروستی ئەو خوێندکارانەی بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە گەیەندرانە نەخۆشخانە جێگیرە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە رایگەیاند، چارەسەری پێویست بۆ ئەو خوێندکارانە کراوە کە بەهۆی ئاگرەکەی بەشە ناوخۆیی زانکۆی کۆیە…
Total
0
Share