دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی، سزاکەی دادگای کەتنی بە زیندانیکردنی شاسوار عەبدولواحید بۆ پێنج مانگ پەسەندکرد.
شەوی 12ـی ئابی ئەمساڵ، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەستگیرکرا و رۆژی 2ـی ئەیلولی ئەمساڵ، دادگای سلێمانی سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بەسەر ناوبراودا سەپاند.
سەرەڕای ئەوەی شاسوار عەبدولواحید تانەی لە بڕیارەکە دا، بەڵام ئەمڕۆ دادگای تێهەڵچوونەوە تانەکەی رەتکردەوە و سزاکەی پەسەندکرد.