سەرچاوەیەک: رێککەوتنی سێ قۆڵی لەنێوان هەرێم و بەغداد و کۆمپانیا نەوتییەکان ئەنجامدرا

بەپێی سەرچاوەیەک، دواجار رێککەوتنی سێ قۆڵی لەنێوان هەرێم، بەغداد و کۆمپانیا نەوتییەکان ئەنجامدرا و، هەرێم و بەغداد کۆمپانیا نەوتییەکانیان قایلکردووە، بڕیارە لە چەند رۆژی ئایندەدا رێککەوتنەکە واژوو بکرێت.

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، رێککەوتن لەسەر واژووکردنی یاداشتێکی سێقۆڵی لەنێوان حکومەتی هەرێم، حکومەتی عێراق و کۆمپانیا نەوتییەکان ئەنجامدراوە و، بڕیارە سەرەتای ئەم هەفتەیە رێککەوتنەکە واژوو بکرێت و لە رۆژانی ئایندەدا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، شەوی رابردوو وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم رەزامەندیان لەسەر تێبینییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق دەربڕیوە و یاداشتنامەیەکیان بۆ رێککەوتن واژوو کردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی رێککەوتنەکە ئەو نەوتەی هەرێم بەرهەمیدەهێنێت 50 هەزار بەرمیلی بۆ پێداویستییەکانی ناوخۆ گلدەدرێتەوە، ئەو بڕەی دیکە کە دەمێنێتەوە لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردە دەکرێت، لە بەرامبەردا حکومەتی عێراق شایستە داراییەکانی کۆمپانیا نەوتییەکان دابیندەکات و بۆ هەر بەرمیل نەوتێک 16 دۆلار خەمڵێندراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share