وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا: هەر زانکۆیەک بەپێی رۆژژمێرى تایبەت بە خۆی دەست بە پرۆسەى خوێندن دەکات

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، زانکۆکان بەپێی رۆژژمێری تایبەت بە خۆیان دەست بە پرۆسەی خوێندن دەکەن و، 1ی ئەیلول تاوەکو 1ی تشرینی یەکەم بۆ دەستپێکی پرۆسەی خوێندن دیاریکراوە.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، “زانکۆکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا هەریەکەیان رۆژژمێرێکیان هەیە بۆ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2025 -2026 و، بەشێک لە زانکۆکان لە سەرەتای ئەم مانگەوە دەستیان بە خوێندن کردووە”.

سەبارەت بە دەستپێکی پرۆسەی زانکۆلاین ئەوەشی خستەڕوو، “تاوەکو ئێستا پڕۆسەى زانکۆلاین دەستیپێنەکردووە، هەرکاتێک دەستپێبکات خوێندکاران و راگەیاندنەکان ئاگاداردەکرێنەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share