دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رەتیکردەوە هاوکاریی سەربازی بە بەهای زیاتر لە 400 ملیۆن دۆلار بۆ تایوان بنێرێت.
رۆژنامەی واشنتن پۆست بە پشتبەستن بە چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا کە ناویان نەهێنراوە، بڵاویکردەوە، کۆنگرێس دەسەڵاتی داوەتە ئیدارەی ئەمریکا کە ساڵانە تاوەکو یەک ملیار دۆلار هاوکاریی سەربازی پێشکەش بە تایوان بکات، هەموو ساڵێکیش لە مانگی ئەیلولدا، پێداچوونەوە بۆ ئەم بڕیارە دەکرێتەوە.
رۆژنامەکە باس لەوەشدەکات، لەناو ئیدارەی ئەمریکا گفتوگۆیەکی بەردەوام هەیە سەبارەت بەوەی ئایا پشتگیریی سەربازی بۆ تایوان بە تەواوی رابگیرێت یان نا؛ هەندێک لە بەرپرسان پێیان وایە پێویستە هاوکارییەکە بۆ تایوان بنێردرێتم هەندێکی دیکەشیان هۆشداری دەدەن لە پەرەسەندنی هێزی سەربازیی چین.
پەکین تایوان بە بەشێک لە خاکی چین دەزانێت و هەڕەشەی وەرگرتنەوەی دەکات؛ هۆشداریشی داوەتە ئەمریکا لە پشتیوانیکردنی تایوان و هاندانی بۆ پەیڕەوکردنی ئەوەی کە بە “سیاسەتی مەترسیدار” وەسفی دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی واشنتن رایگەیاند، کە هاوکاریی تایوان دەکات ئەگەر لەلایەن چینەوە هێرش بکرێتە سەری.